فیلمێک دەربارەی ئازاردانی ژنان لە ئەفغانستان بەرهەمدەهێندرێت

2024/04/20    155 جار بینراوە

 

* نەوژین

فیلمێک دەربارەی ئازاردانی ژنان لە ئەفغانستان بەرهەمدەهێندرێت، کە تێیدا باس لە دۆخی سێ ژنی دانیشتوی وڵاتەکە لە قۆناغی دوای دەستبەسەرداگرتنیان لەلایەن تاڵیبانەوە دەکات.

فیلمەکە بەشێوەی دیکۆمێنتاری و بەناوی (Bread & Roses)ـە واتا (نان و گوڵ)، چیرۆکی سێ ژنی ئەفغانی دەگێڕێتەوە کە لەدوای دەستبەسەرداگرتنی وڵاتەکەیان لەلایەن تاڵیبانەوە، شەڕ دەکەن بۆ وەرگرتنەوەی سەربەخۆیی ژنان.

لە درێژەی فیلمەکە دا تیشک دەخرێتە سەر بەشێک لەو یاسایانەی تاڵیبان کە دژ بە ژنان و کچانی وڵاتەکە دەریدەکات لەنێویان دا بە وردی باس لە کاریگەریە خراپەکانی داخستنی قوتابخانەکانی کچان لە وڵاتەکە دەکات.

بڕیارە فیلمەکە لە رۆژی ( ٢١ـی حوزەیران)ـەوە لە سینەماکان دەست بە نمایشکردنی بکرێت، هاوکات لە ئەپڵ تیڤیش بەردەستدەبێت.

رۆژی (١٨ـی ئابی ٢٠٢١)، لەدوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە وڵاتەکە، چەکدارانی تاڵیبان دەستیان بەسەر وڵاتی ئەفغانستان دا گرت، هەر لەگەڵ دستبەکاربونی دا مافی خوێندنی ئامادەیی، کارکردن و بەشداری کردن لە سیاسەت، لە ژنانى وڵاتەکە قەدەغەکرد.

هاوکات بەپێی روپێوییەکی پەیمانگای 'جۆرج تاون'ـی ئەمریکی کە بۆ ژمارەیەک لە وڵاتانی جیهان ئەنجامی داوە، وڵاتی ئەفغانستان وەکو خراپترین وڵات بۆ ژنان دیاریکراوە.
 



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,371,455     ژمارەی میوان 542

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە