* نەوژین
مەیلان تاریق، ناسراو بە (لون)، کچە هونەرمەندێکی کوردی دانیشتوی وڵاتی ئەڵمانیایە و بە زمانی ئەڵمانی گۆرانی دەڵێت، بەرهەمێکی نوێی دەربارەی کوردستان و بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە بڵاوکردەوە.
گۆرانیەکە بەشێوەی ڤیدیۆکلیپە و بەناوی "Kinder Deiner Sonne”ـیە، واتە "مناڵانی خۆر”، لۆن لە کەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب بڵاویکردوەتەوە.
ڤیدیۆکلیپی گۆرانییەکە لە چەند شار و ناوچەیەکی باشوری کوردستان وێنەگیراوە، وەک: سەر قەڵا و نێو قەیسەری هەولێر، رواندز، گەلی عەلی بەگ و بێخاڵ، هاوکات لە کۆتایی دا دیمەنی رێوڕەسم و ئاهەنگی نەورۆز لە ئاکرێ پێشاندراوە.
لەبارەی گۆرانیەکەوە، ئەو خانمە هونەرمەندە دەڵێت: ئەمە دوەم بەرهەمی تایبەتیمە لەبارەی کوردستان و ئامانجمە کوردستان بە هەمو جیهان بناسێنم، هەروەک بەتایبەت لەم گۆرانیە دەمەوێت شوێنە جوانەکانی کوردستان پیشانی هەمو جیهان بدەم.
مەیلان تاریق، ٢٢ ساڵ، لە شاری هایدلبێرگ لە ئەڵمانیا لە دایکبوە، خاوەنی چەندین بەرهەمە بە زمانەکانی (ئەڵمانی و فەرەنسی) و گۆرانیەکانی بە ملیۆنان بینەری هەیە.
بۆ بینینی ڤیدیۆکلیپەکە کلیک بکە.