* نەوژین
پارێزەری دۆسیەی شنیار هونەر ئەو ژنەی دو ساڵ بەر لە ئێستا لەلایەن هاوسەرەکەی سوتێندرا، رایدەگەیەنێت: دادگای تێهەڵچونەوەی هەرێم بڕیاریداوە بە گۆڕینی ئەو سزایەی کە بەسەر هاوسەری شنیار دا سەپاندوبوی، لە سزای زیندانی تاهەتاییەوە بۆ لەسێدارەدان.
پارێزەر ئاودێر عومه‌ر، پارێزەری دۆسیەی شنیار هونەر، رایگەیاند: ئەمڕۆ دادگای تێهەڵچونەوەی هەرێم بڕیاری داوە بە گۆڕینی سزای هاوسەری شنیار (هـ. ر)، لە زیندانیکردنی تاهەتایی بۆ سزای لەسێدارەدان.
رونیشیکردەوە: گۆڕینی سزاکە لەکاتێکدایە، رۆژی (٤ـی حوزەیرانی ساڵی رابردو)، دادگای تاوانەکانی سلێمانی بڕیاری زیندانیکردنی تاهەتایی بەسەر هاوسەری شنیار هونەر دا سەپاندبو و هاوکات ئەو ژنە بەڕەگەز عەرەبەشی کە لەسەر هەمان دۆسیە و بەتۆمەتی هاندانی هاوسەرەکەی شنیار دەستگیرکرابو، ئازاد كرد.
شنیار هونه‌ر، شه‌وى (٢١ـی شوباتی ٢٠٢٢)، له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه پاش لێدان و ئه‌شكه‌نجه، نه‌وتى پێدا كرا و سوتێنرا و به‌وهۆیه‌وه ٧٥٪ـی جه‌سته‌ى سوتا، ، پاش مانەوەی لە نەخۆشخانە بۆماوەی دو رۆژ، بەهۆی زۆری سوتایەکەی گیانی لەدەستدا.
هەر هه‌مان شه‌وى تاوانه‌كه دا، هاوسه‌ره‌كه‌ى له‌لایه‌ن هێزه‌كانى پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر كرا.