* نەوژین
لە هەولێر پێشەنگای “خاتون” کرایەوە، کە تێیدا شەش ژنە وێنەگر نمایشی وێنەکانیان دەکەن.
رۆژی (٤ـی شوبات) لە فێرگەی فرێیمینگ بۆ وێنەی رۆژنامەوانی لە هەولێر پێشەنگایەکی تایبەت بە وێنەی رۆژنامەوانی بۆ شەش ژنە وێنەگر بە ناونیشانی “خاتون” کرایەوە و بۆماوەی هەفتەیەک و بەردەوامی دەبێت.
لە پێشەنگاکە دا هەر ژنە وێنەگرێک بە فۆتۆستۆرییەکی ١٢ وێنەیی بەشدارن، کە وێنەکانیان گوزارشتن لە یەکسانیی رەگەزی دەکەن و چیرۆکی وێنەکان هەموی تایبەت لە سەر ژنانی عێراقە.
پێشانگەکە بەرهەمی وۆرکشۆپێکی مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوە، کە لەلایەن گڵۆباڵ ریپۆرتینگی سویدی و فێرگەی فرێیمینگ بۆ شەش ژنە فۆتۆگرافەر لە هەرێمی کوردستان و عێراق لە شارەکانی هەڵەبجە، خانەقین، شەنگال، کەربەلا و بەغدا کرابوەوە.