چۆن پێست لە پەڵەی کاتی دوگیانی بپارێزرێت؟

2024/01/29    376 جار بینراوە

 

* نەوژین

زۆرێک لە دایکان بەدەست پەڵەی دوای دوگیانیەوە دەناڵێنن، دکتۆر: خێڵان کەریم، پسپۆڕی نەشتەرگەری ونەخۆشییەکانی ژنان و مناڵبون، نەزۆکی و چاودێری دوگیانی، باس لە چەند خاڵێک دەکات، کە دەکرێت لەکاتی ئەنجامدانیان، رێگرن بن لە دروستبونی پەڵەی دوگیانی.

وەک ئەو خانمە پزیشکە ئاماژەی پێکردوە: بەهۆی هۆڕمۆنەکان لەکاتی سکپڕی دا، کۆمەڵێک گۆڕانکاری بەسەر پێستی دایکان دا دێت و پەڵەی رەش و قاوەیی لەسەر روخساریان دروستدەبێت، بەڵام بەم خاڵانەی خوارەوە دەکرێت رێگری لە دروستبون یان کەمکردنەوەی ئەم گۆڕانکارییانە بکرێت.

١. رۆژانە بڕێکی باش ئاو بخورێتەوە، بەلایەنی کەم  ٨ پەرداخ ئاو.

٢. خۆراکی تەندروست بخورێت.

٣. ڤیتامین و تەواوکەری خۆراکی بە شێوەی حەب بەکاربهێنرێت، بەڕێنمایی پزیشک.

٤. رۆژانە دوجار پێستی دەموچاو پاک بکرێتەوە.

٥. رۆژانە کرێمی شێدارکەرەوە بەکاربهێنرێت.

٦. بەبەردەوامی دژە خۆر بەکاربهێنێت.

٧. بۆ رێگری کردن لە خەت خەت بونی پێستی سک دەتوانرێت کرێمی تایبەت بەکاربێنێت.

٨. بەهیچ جۆرێک نابێت دەرمانی چارەسەری زیپکە و پەڵە بەکاربهێنرێت، تاوەکو راوێژ بە پزیشک نەکرێت.
 



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,376,901     ژمارەی میوان 211

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە