* نەوژین
هەفتەی داهاتو فیستیڤاڵێک لە ناحیەی شۆڕش بەڕێوەدەچێت، سەرپەرشتیاری فیستیڤاڵەکەش دەڵێت؛ (٦٠%)ـی کەپرەکانمان بۆ ژنانی خاوەنکار تەرخانکردوە.
بڕیارە رۆژی (٢٥ـی ١ـی ٢٠٢٤) لە ناحیەی شۆڕش سەر بە پارێزگای سلێمانی، فیستیڤاڵێک تایبەت بە کاری دەستی و بەرهەمە خۆماڵیەکان بەڕێوەبچێت.
لەبارەیەوە هاوار وەهاب، سەرپەرشتیاری گشتی فیستیڤاڵەکە، بە نەوژینی وت: ئامانجمان لێی رەخساندنی هەلی کارە بۆ ئەو کەسانەی لە ناحیەکە و دەوروبەری خاوەنکارن یاخود دەستی کارکردنیان هەیە، هەروەک ئامانجی دیکەشمان بە کلتورکردنی بەکارهێنانی بەرهەمی خۆماڵی و کارەدەستیەکانە.
وتیشی: دەمانەوێت زۆرترین ژنی خاوەنکار لێی سودمەندبن، بەشێوەیەک (٦٠%)ـی کەپرەکانی فیستیڤاڵەکەمان تایبەتکردوە بە ژنان.
فیستیڤاڵەکە لەلایەن رێکخراوی رێژنە میدیاوە بەڕێوەدەبرێت و بڕیارە بۆ ماوەی ٥ رۆژ و تاوەکو (٣٠ـی کانونی دوەم) بەردەوامی هەبێت.