* نەوژین
ژنە نوسەری کورد: ماردین جەلال، لە کۆتا کتێبی بەناوی (گۆڕەکەی دایکم) باس لە ئەنفال دەکات.
ماردین جەلال، دانیشتوی شاری سلێمانی، ماوەی ٢٣ ساڵە کتێب دەنوسێت و تاوەکو ئێستا نوسەری چوار کتێبە.
یەکەم کتێبی ماردین، بەناونیشانی (پرادیگمای ژن) بوە و باس لە باری کۆمەڵایەتی و کلتوری ژنان لە هەرێمی کوردستان دەکات.
کۆتا کتێبیشی کتێبی (گۆڕەکەی دایکم)ـە کە تێیدا باس لە شاڵاوی ئەنفال دەکات.
لەبارەیەوە، ماردین دەڵێت: تێیدا لەڕێگەی چەند چیرۆکێکەوە باس لە شاڵاوی ئەنفال و ئەو سەختیانە دەکەم کە بەسەر کورد دا هاتون لەو کاتەدا، هەر چیرۆکێکی نێو کتێبەکەم پەیامێکی جیاواز دەگەیەنێت.
دەشڵێت: ئامانج لە نوسینی ئەم کتێبەم گەیاندنی ئازارەکانی گەلی کورد بو بە جیهان، تاوەکو وڵاتان لە زمانی ژنێکی کوردەوە راستی ئەنفال بزانن.
ئەو کە جگە لە کاری نوسین هاوکات پارێزەریشە، باسلەوەدەکات، هەوڵدەدات چیرۆکی کەیسەکانی بە نوسین بڵاوبکاتەوە.
وتی: هەوڵدەدەم ئەو کەیسانەی دێنە بەردەستم لە دادگا لەڕێگەی نوسینەوە بڵاویبکەمەوە، ئەوەش بە ئامانجی ئەوەی لەڕێگەیەوە ژنان هۆشیاربنەوە.