ژنێکی کورد مەدالیای شەرەفمەندی ئیمپڕاتۆریەتی بەریتانی پێدەبەخشرێت

2024/01/01    459 جار بینراوە

 

* نەوژین

ژنێکی کورد لەپای دامەزراندی رێکخراوێکی خێرخوازی لەلایەن پاشای بەریتانیاوە مەدالیای شەرەفمەندی ئیمپڕاتۆریەتی بەریتانی پێدەبەخشرێت.


رۆژی شەممە، لەلایەن پاشا چارڵزی سێیەم، پاشای بەریتانیا، مەدالیای ئەفسەری شەرەفمەندی ئیمپراتۆریەتی بەریتانیا بە ١٢٠ کەس بەخشرا.

یەکێک لەوانە تابان شۆڕش بو، کە ژنە کوردێکی لەدایکبوی شاری هەولێرە.

خەڵاتەکەی لەپای دامەزراندنی دەزگای خێرخوازی "لۆتەس فلاوەر"ـە کە لە رێگەیەوە هاوکاری پەنابەران و کۆچبەران دەکات وەرگرتوە.

بە وەرگرتنی خەڵاتەکە تابان دەبێتە یەکەم کورد لە مێژودا مەدالیای ئیمپراتۆرییەتی بەریتانیای بەدەستهێنابێت.
 



Newjin.net - 2025
ژمارەی سەردان 2,444,284     ژمارەی میوان 610

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە