* نەوژین
بۆ یەکەمجار سامانی ژنە بازرگانێک ١٠٠ مليار دۆلار تێدەپەڕێنێت و بەوەش دەبێتە ١٢ـیەمین دەوڵەمەندی جیهان.
ئاژانسی بلومبێرگ بڵاویکردوەتەوە، رۆژی (٢٨ـی ئەم مانگە) بهپێی پێوهرهكانی ملیاردێری سامانهكهی فرانسوا مایرز (سهد ملیار و دو سهد ملیۆن دۆلاری) تێپهڕاندوە.
بەوەش ئەو خانمە بازرگانە دەچێتە لیستی دوانزەیەمین دەوڵەمەندی جیهان و هەروەها دەبێتە یەکەم ژن لە مێژو دا سامانەکەی بگات بەو ژمارەیە.
فرانسوا مایرز، لە ساڵی (١٩٥٣) لە دایکبوە، ژنە بازرگان، خێرخواز و نوسەرێکی فەرەنسیە، هاوکات خاوەنی زیاتر لە یەک لەسەر سێی کۆمپانیای لۆریاڵە کە کۆمپانیایەکە لەبواری مۆدە و جوانکاری کاردەکات.
مایرز، بەشێکی زۆری سامانەکەی لە دایکیەوە بۆی ماوەتەوە، بەشێوەیەک کاتێک دایکی لە مانگی ئەیلولی ٢٠١٧ کۆچی دوایکرد، مایرز سامانەکەی بۆ سێ هێندە بەرزبوەوە، ئەوەش بەهۆی وەبەرهێنانەکانی لەڕێگەی کۆمپانیاکانی خێزانەکەیەوە.