ناوی ئەو ژنە پارلەمانتارانەی سلێمانی بڵاودەکرێتەوە کە زۆرترین و کەمترین چالاکیان هەبوە

2023/12/11    220 جار بینراوە

 

* نەوژین

رێکخراوی کوردستان بۆ هەموان، ئاماری چالاکیەکانی نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرادەکات و بەپێی ئامارەکان، لەنێو ژنە ئەندامەکان ئەندام پارلەمان نەرمین مەعروف زۆرترین و بەدریە ئیبراهیم کەمترین چالاکیان هەبوە.
 
رێکخراوەکە لەمیانەی پرۆژەیەکی دا بە پاڵپشتی سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی NED کە چاودێری کار و ئەدای نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و هەروەها ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەکات، دواین راپۆرتی خۆی لەبارەی چالاکییەکانی ئەو نوێنەرانەوە بڵاوکردوەتەوە. 

بەپێی راپۆرتەکە کۆی گشتی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران کە ژمارەیان (١٨) ئەندامە (٩٢٤) چالاکیان هەبوە، لەم رێژەیەش ژنانی ئەندام کە ژمارەیان (٦) ئەندامە (٣٤٧) چالاکی جۆراوجۆریان هەبوە.

پەیوەندیدار بە چالاکیەکانیان ئەندامە ژنەکانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەران ریزبەندەکەیان بەمشێوەیەیە:

١- نەرمین مەعروف غەفور (فراکسیۆنی یەکێتی)، ٨٩ چالاکی (٦٤ چالاکی نوسراو و سەردان و بەدواداچون لە عێراق، ٢٢ چالاکی سەردان و بەدواداچون لە ناوەوەی هەرێم و ٣ موداخەلەی ئەندامانی پارلەمان)، هاوکات بەپێی راپۆرتەکە ریزبەندی (٤)ـەمی  لەنێو پارلەمانتارانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ژمارەی چالاکییەکان دا گرتوە.

٢. چرۆ حەمەشەریف (فراکسیۆنی یەکێتی)، ٧٣ چالاکی (٤٥ چالاکی نوسراو و سەردان و بەدواداچون لە عێراق، ٢٧ چالاکی سەردان و بەدواداچون لە ناوەوەی هەرێم و ١ موداخەلەی ئەندامانی پارلەمان)، هاوکات بەپێی راپۆرتەکە ریزبەندی (٨)ـەمی  لەنێو پارلەمانتارانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ژمارەی چالاکییەکان دا گرتوە.

٣. سروە محەمەد رەشید (فراکسیۆنی یەکێتی)، ٧١ چالاکی (٤١ چالاکی نوسراو و سەردان و بەدواداچون لە عێراق، ٢٥ چالاکی سەردان و بەدواداچون لە ناوەوەی هەرێم و ٥ موداخەلەی ئەندامانی پارلەمان)، هاوکات بەپێی راپۆرتەکە ریزبەندی (١٠)ـەمی  لەنێو پارلەمانتارانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ژمارەی چالاکییەکان دا گرتوە.

٤. بەدریە حسێن عەزیز (فراکسیۆنی یەکێتی)، ٦٥ چالاکی (٥٠ چالاکی نوسراو و سەردان و بەدواداچون لە عێراق، ١٥ چالاکی سەردان و بەدواداچون لە ناوەوەی هەرێم و سفر موداخەلەی ئەندامانی پارلەمان)، هاوکات بەپێی راپۆرتەکە ریزبەندی (١٢)ـەمی  لەنێو پارلەمانتارانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ژمارەی چالاکییەکان دا گرتوە.

٥. سروە عەبدولواحید (فراکسیۆنی نەوەی نوێ)، ٢٩ چالاکی (١٨ چالاکی نوسراو و سەردان و بەدواداچون لە عێراق، ٣ چالاکی سەردان و بەدواداچون لە ناوەوەی هەرێم و ٨ موداخەلەی ئەندامانی پارلەمان)، هاوکات بەپێی راپۆرتەکە ریزبەندی (١٥)ـەمی  لەنێو پارلەمانتارانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ژمارەی چالاکییەکان دا گرتوە.

٦. بەدریە ئیبراهیم رەشید (فراکسیۆنی نەوەی نوێ)، ٢٠ چالاکی (٢٠ چالاکی نوسراو و سەردان و بەدواداچون لە عێراق، هیچ چالاکیەکی سەردان و بەدواداچون لە ناوەوەی هەرێم و سفر موداخەلەی ئەندامانی پارلەمان)ـی هەبوە، هاوکات بەپێی راپۆرتەکە ریزبەندی (کۆتای)ـی لەنێو پارلەمانتارانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ژمارەی چالاکییەکان دا گرتوە.
 



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,279,307     ژمارەی میوان 446

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە