* نەوژین
کچێکی کوردی دانیشتوی سنوری ئیدارەی سۆران لە پێشبڕکێیەکی نێودەوڵەتی (کۆنگ فو توا) لەسەر ئاستی ٢٠ وڵات پلەی دوەمی بەدەستهێنا.
ڤینا عیماد، کچە وەرزشوانی یاری (کۆنگ فو توا) کە یەکێکە لە یارییەکانی وەرزشی بەرگری، دوای بەشداریکردنی لە پێشبڕکێیەکی نێودەوڵەتی (کۆنگ فو توا) کە لەلایەن فیدڕاسیۆنی جیهانی (توا)ـەوە بەشێوەیەکی ئۆنلاین رێکخرابو، توانی پلەی دوەم لە سەر ئاستی کچان بەدەستهبێنێت.
بەشداربوانی پێشبڕکێکە لە ٢٠ وڵاتی جیاوازەوە بەشداریانکردبو و ڤینا وەک تاکە کچی کورد بەشداری لەو پێشبڕکێیە کردبو.
ڤینا عیماد، تەمەنی ١٦ ساڵە، فێرخوازی پۆلی ١١ـی ئامادەییە و دانیشتوی سنوری ئیدارهی سهربهخۆی سۆرانە.