* نەوژین
سهرۆكی سهندیكای رستن و چنینی هەڵەبجە هەڵبژێردرا و پۆستەکە بە ژنێک سپێردرا.
ئەمڕۆ سێشەمە (٢٨ـی کانونی دوەم)، لە رێوڕەسمێک دا لە شاری هەڵەبجە ئاڤان ئاوات، بە سهرۆكی سهندیكای رستن و چنین له سەندیکای کرێکارانی کوردستان لقی هەڵەبجە هەڵبژێردرا.
لەبارەی هەڵبژاردنیەوە دەڵێت: هەوڵدەدەم ببمە جێی متمانەی هەمو لایەک و بتوانم بەکار و چالاکیەکانم خزمەت بە شارەکەم بکەم.
ئاڤان، دەرچوی بەشی ئهندازیاری خۆراكه و پیشەی بەرگدوریە.