* نەوژین
پێترا لوند، پۆستی سەرۆکی گشتی پۆلیسی نیشتیمانی سویدی پێبەخشرا، بەوەش دەبێتە یەکەم ژن لە مێژوی وڵاتەکە ئەو پۆستە وەربگرێت.
رۆژی هەینی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی دا وەزیری دادی وڵاتی سوید، رایگەیاند، پۆستی سەرۆکی گشتی پۆلیسی نیشتیمانی سوید بەخشراوە بە پێترا لوند.
پێترا، لەبارەی وەرگرتنی پۆستەکە رایگەیاند: دڵخۆشم و شەرەفمەندم بەو متمانەیەی کە وەرمگرتوە، بەڵام وتنی بەڵێ بۆ وەرگرتنی ئەم ئەرکە یەکێکە لە قورسترین بڕیارەکان کە لە ژیانی پیشەیم دا داومە.
ئەو لە ساڵی ٢٠١٨ـەوە داواکاری گشتیە، ئەوکاتیش یەکەم ژن بو لە سوید کە بە داواکاری گشتی دیاریکرا.