* نەوژین
چاوان خەلیل، خەڵاتی باشترین کچە ئەکتەری فیستیڤاڵی شەقامی بەغدای بەدەستهێنا و لەبارەیەوە دەڵێت: بەدەستهێنانی ئەم خەڵاتە پێمدەڵێت چیتر ئەرکم قورس‌تر دەبێت.
رۆژانی (٩، ١٠ و ١١ـی ئەم مانگە) شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی شانۆیی شه‌قام له شاری به‌غدا به‌ڕێوه‌چو و تێیدا خەڵاتی باشترین کچە ئەکتەر بە خانمە شانۆکاری کورد: چاوان خەلیل، بەخشرا.
چاوان، لەگەڵ تیپی شانۆیی له‌رێ بەشداربو، بە شانۆی (ژنبون سه‌خته) كه له بیرۆكه و ده‌رهێنانی رزگار فه‌قێ بو.
لەبارەی رۆڵەکەی لە شانۆکە، چاوان بە نەوژینی وت: لە شانۆکە دا من رۆڵی ئه‌و كچانه‌م دەبینی كه له‌جیهان دا روبه‌ڕوی توندوتیژی جۆراوجۆر ده‌بنه‌وه.
لەبارەی بەدەستهێنانی خەڵاتەکەشەوە، وتی: بەدەستهێنانی خەڵات لەهەر جێگەیەک بێت هەستێکی خۆشە و هێز و توانایەکی زیاترم پێ دەبەخشێت، وەک کچێکی کورد کە بومە بە خاوەنی ئەم خەڵاتە ئەوەم پێ دەڵێت کە ئەرکی من ئیتر قورس‌تر دەبێت.
فیستیڤاڵەکە بە بەشداری ٢٨ گروپ له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی عێراق بەڕێوەچو.