* نەوژین
ئەندامانی نوێی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان هەڵبژێردران و (٢٠%)ـی ئەندامەکان ژنن.
ئێوارەی ئەمڕۆ (٩ـی تشرینی یەکەم) ئەنجومەنی سەرکردایەتی نوێی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەمەبەستی هەڵبژاردنی ئەندامانی نوێی مەکتەب سەرکردایەتی حزبەکە کۆبونەوە.
ئەوانیش بريتن لە: شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، جوان ئیحسان و تەلار لەتیف.
هاوکات پێنج ئەندام سەرکردایەتی حزبەکەش وەک یەدەگ دانراون، لەو ژمارەیەش یەکێکیان ژنە کە (رێواز فایەق)ـە.
ئەوە لەکاتێکدایە لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی حزبەکەش رێژەکە (١٥%) بو و نەگەیشت بەو رێژە کۆتایەی کە لە پەیڕەوی ناوخۆی حزبەکە ئاماژەی پێکراوە کە دەبێت بەدڵنیایی رێژەکە لە (٢٥%) کەمتر نەبێت.