خەڵاتی نۆبڵ دەبەخشرێتە ئەو ژنە پزیشکەی ڤاکسینی کۆرۆنای داهێنا

2023/10/02    516 جار بینراوە

 

* نەوژین

پڕۆفیسۆر کاتالینا، ئەو ژنە پزیشکەی ڤاکسینی کۆرۆنای داهێنا، خەلاتی نۆبڵی پێدەبەخشرێت.
 
ئەمڕۆ (٢ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣) لە پەیمانگەی کارۆلینسکا لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید لەلایەن دامەزراوەی نۆبڵەوە (خەڵاتی نۆبڵ) لە پزیشکی یان فیسیۆلۆژی راگەیێندرا.

 بەپێی راگەیەندراوەکە بۆ ئەمساڵ خەڵاتەکە بەهاوبەشی دەدرێت بە هەر دو داهێنەری ڤاکسینی کۆڤید-١٩ کە بریتین لە: پڕۆفیسۆر کاتالینا کاریکۆ و د. درو وایسمان.

ڤاکسینی هەردو زاناکە لەلایەن کۆمپانیای فایزەر و مۆدێرناوە بەرهەمهێندرا و تاوەکو ئێستا بە ملیۆنان کەس بەهۆی داهێنانەکەیانەوە ژیانیان لە کۆرۆنا پارێزراوە.

کاتالینا کاریکۆ، لە ساڵی ١٩٥٥ لە شاری شۆڵنۆک لە هەنگاریا لەدایک بوە، لە ساڵی ١٩٨٢ دکتۆرای لە زانکۆی سێگێد وەرگرتوە و ساڵی ١٩٨٥ توێژینەوەی پۆست دکتۆرای لە ئەکادیمیای زانستی هەنگاریا لە سێگێد ئەنجامداوە، هەروەها لەساڵی ٢٠٢١ بوە بە پڕۆفیسۆر.

 



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,844,121     ژمارەی میوان 1516

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە