* نەوژین
لە پێشەنگایەکی تایبەتی سەنتەری چالاکی گەنجانی کەلار سی و پێنج تابلۆی (٢٠) کچە شێوەکار نمایشکران.
ئەمڕۆ (١٢ـی ئەیلول) بەشی شێوەکاری سەنتەری چالاکی گەنجانی کەلار لەژێر ناونیشانی: (بەرامەی گوڵەکانی گەرمیان) پێشەنگایەکی هونەری بۆ (٢٠) کچە شێوەکار کردەوە.
دیان برزۆ، یەکێک لە بەشداربوانی پێشەنگاکە، بە نەوژینی وت: ماوەی چوار ساڵە کاری شێوەکاری دەکەم بۆ ئەمساڵیش بە دو تابلۆ بە ناونیشانی (ژن و سروشت) و (ژن و میوزیک) بەشدار بوم.
سارا قاسم، یەکێکی دیکە بو لە بەشداربوانی پێشەنگاکە کە بە تابلۆیەکی شێوە جیاواز بەشداری لە پێشەنگاکەدا کردبو.
ئەو بە نەوژینی وت: بۆ ئەمساڵ ویستم بە تابلۆیەکی جیاواز بەشداری بکەم، بۆیە تابلۆیەکی خەیاڵیم کێشاوە کە شێوازەکەی پێی دەوترێت (شەشپاڵو خوازی).
هاوکات لەبارەی پێشەنگاکەوە، سەردار نۆڕێ، سەرپەرشتیاری پێشەنگاکە وتی: پێشەنگاکە بەرهەمی تەنها ئەم هاوینەی کچە بەشداربوەکانی سەنتەری چالاکی گەنجانی قەزای کەلارە، بەشێکیان تابلۆی ئاستی سەرەتاین و بەشێکی دیکەیان لە ئاستی پێشکەوتودان.
وتیشی: تابلۆکانی پێشەنگاکە ژمارەیان (٣٥) تابلۆیە و بەشێوەی: پاستیل، هێڵکاری و قەڵەمی رەنگاوڕەنگ کێشراون.