* نەوژین
ناسا هاوشانی سێ کەسی دیکە، ژنە کەشتیوانێکی کوردی ناردە بۆشایی ئاسمان و چاوەڕوان دەکرێت تاوەکو شەش مانگی دیکە لە بۆشایی ئاسمان دا بمێنێتەوە.
ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ناسا، رایگەیاند: رۆژی شەممە (٢٦ـی ئابی ٢٠٢٣) چوار کەشتیوانی نوێی رەوانەی بۆشایی ئاسمان کردوە، بە ئامانجی کارکردن و لێکۆڵینەوە لە وێستگەی نێودەوڵەتیی بۆشایی ئاسمان و تاوەکو شەش مانگی دیکە لە وێستگەی ناسا لە بۆشای ئاسمان دەمێننەوە.
یەکێک لەو چوار کەشتیوانە ژنێکی بە رەگەز کوردە بەناوی (یاسەمین موقبیلی).
یاسەمین، لە (٢٤ـی حوزەیرانی ١٩٨٣) لەخێزانێکی کوردی شاری مهاباد لە رۆژهەڵاتی کوردستان کە ئەوکات وەک پەنابەر لە ئەڵمانیا ژیاون لەدایکبوە.
ئەو لە پەیمانگەى تەکنەلۆژى ماساچوتس (MIT) لە بوارەکانی ئەندازیاری فڕۆکەوانی و تەکنەلۆژیای زانیاری بڕوانامەی بەکالۆریۆسی بەدەستهێناوە و دواتر لە هێزی دەریایی سوپای ئەمریکا دەستبەکار بوە و پاشانیش هەر لەبوارەکەی خۆی بڕوانامەی ماستەری بەدەستهێناوە.