* نەوژین
خانمە مامۆستایەکی زانکۆی راپەڕین، کتێبێک دەربارەی پێوه‌ره‌كانی خزمه‌تگوزاری بۆ پلاندانانی شار دەنوسێت و لەبارەیەوە دەڵێت: یەکەم کتێبی کوردیە کە هه‌مو پێوه‌ره‌كانی خزمه‌تگوزاری پلاندانانی شاری تێدا باس كراوە.
پڕۆفیسۆری یاریدەدەر، د: فاتیمە قادر، مامۆستا لە زانکۆی راپەڕین به‌شی جوگرافیا، کتێبێکی زانستی بە ناونیشانی (پلاندانانی شارنشینی) نوسیوە، کە تێیدا باس لە پێوه‌ره‌كانی خزمه‌تگوزاری بۆ پلاندانانی شار دەکات.
فاتیمە بە نەوژینی وت: ئامانجم له نوسینی كتێبەکە بریتیه له: هه‌ڵبژاردنی شوێنی به‌كارهێنانه وهزیفیهكان و دابه‌شبونی شوێنی و ره‌هه‌نده هه‌رێمیه‌كان بۆ وه‌زیفه‌كان و هه‌ڵبژاردنی شوێنی له‌بار به مه‌به‌ستی باشتكردنی دیزاین و كه‌مبونه‌وه‌ی گرفته‌كانی شارنشینی، له‌گه‌ڵ دیاریكردنی روبه‌ری گونجاو بۆ پێداویستی داهاتو له شاردا.
کتێبەکەی فاتیمە دەبێتە یەکەم کتێبی کوردی کە بە وردی هه‌مو پێوه‌ره‌كانی خزمه‌تگوزاری بۆ پلاندانانی شاری تێدا باس كرابێت.
وەکخۆی ئاماژەی پێ کرد: پێشتر كتێب له بابه‌تی پلاندانانی شار نوسراوه، به‌ڵام به‌وشێوه تێر و ته‌سه‌له و ده‌رخستنی پێوه‌ره‌كان بۆ وه‌زیفه خزمه‌تگوزاریه‌كان و تایبه‌ت به جوگرافیا و پلاندانانی شارنشینی، باس نه‌كراوه، بۆیه ده‌توانم بڵێم یه‌كه‌م کتێبە كه به‌و شێوه‌یه و به زمانی كوردی نوسرابێت.
کتێبەکە دەبێتە سەرچاوەیەکی باش بۆ هەمو ئەو کەسانەی لە بوارەکە دەیانەوێت کار یاخود توێژینەوەیەک ئەنجامبدەن.
وتی: هەمو کەس دەتوانێت کتێبەکە بخوێنێتەوە و سودی لێوەربگرێت، چونكه كۆمه‌ڵێك بابه‌ت له‌خۆ ده‌گرێت ده‌رباره‌ی شار و رێكخستنی و كێشه‌كانی، به‌ڵام زیاتر بۆ ئه‌و كه‌سانه بەسود دەبێت پسپۆڕی بوارەکەن و توێژینه‌وه له‌و باره‌یه‌وه ئەنجامدەدەن.
فاتیمە، تاوەکو ئێستا (١٠) کتێب و (٢٠) توێژینه‌وه‌ی نوسیوە و له گۆڤاره‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا بڵاویکردونەتەوە.