خانمە ئەکتەرێکی کورد رۆڵی سەرەکی لە زنجیرەکەی نێتفلێکس دەبینێت

2023/08/25    534 جار بینراوە

 

* نەوژین

خانمە ئەکتەری کورد: ئەڤین ئەحمەد، بۆ یەکەمجار رۆڵی سەرەکی لە زنجیرەیەکی بەریتانی تۆڕی نێتفلێکس دەبینێت.

زنجیرەکە بەناوی (WHO IS ERIN CARTER?)ـە و لە حەوت ئەڵقە پێکدێت.

ئەڤین، پێشتر بەشداری لە چەندین کاری هونەری لە ناوخۆی وڵاتی سوید کردوە، هەروەک جارێکیش بەشداری زنجیرەیەکی تۆڕی نێتفلێکسی کردوە بەناوی 'Snabba Cash’، ئەو لەگەڵ ئەوە دا کاری نمایشکردنی جل و بەرگیش دەکات.
 
ئەڤین ئەحمەد، لە خێزانێکی کوردی دانیشتوی سلێمانی لە شاری ستۆکهۆڵمی پایتەختی وڵاتی سوید لە (٨ـی حوزەیرانی ١٩٩٠) لە دایک بوە.



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,377,296     ژمارەی میوان 578

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە