* نەوژین
رێزان شێخ دلێر، یەکەم کتێبی چاپکراوی بڵاودەکاتەوە و دەڵێت: سەرەتا بە زمانی عەرەبی و دواتر بە زمانی کوردی بڵاودەبێتەوە.
خانمە چالاکی بواری ژنان و ئەندامی پێشوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق: رێزان شێخ دلێر، کتێبێکی بە بەناونیشانی (ھەوڵە نێودەوڵەتیەکان بۆ رەخساندنی مافی بەشداری ژن لە پرۆسەی سیاسی)، بە زمانی عەرەبی چاپکردوە.
لەبارەیەوە دەڵێت: ناونیشانی کتێبەکە تێزی ماستەرەکەمە، هەروەک بۆ ھاندان و پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ خەباتەکەمان کتێبەکە سەرەتا بە زمانی عەرەبی بڵاودەبێتەوە.
دەشڵێت: لە ئایندەیەکی نزیک لە کوردستان لەمەراسیمێک دا بڵاو دەبێتەوە و پاشتر وەردەگێڕدرێت بۆ سەر زمانی کوردی.