کچە کوردێک لە بەرزکردنەوەی قورسایی یەکەمی رۆمانیا بەدەستدەهێنێت

2023/08/05    698 جار بینراوە

 

* نەوژین

کچە کوردێکی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە پاڵەوانیەتی بەرزکردنەوەی قورسایی لە وڵاتی رۆمانیا پلەی یەکەم بەدەستدەهێنێت.
 
هانا مەعروفی، کچە وەرزشوانی رۆژهەڵاتی کوردستان کە لە نەرویج دەژی، دوای بەشداریکردنی لە پاڵەوانیەتی بەرزکردنەوەی قورسایی بۆ یاریزانانی خوار (٢٣ساڵ) لەسەر ئاستی کچان لە پایتەختی رۆمانیا (بوخارست)، لە دو رکابەریی جیاواز بەشداریکرد و لە هەردو رکابەرییەکە دا توانی پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت.
 
ئەو بەشداریی لە هەریەک لە بەرزکردنەوەی قورسایی راستەوخۆ و ناراستەوخۆ دا کرد.

لە بەرزکردنەوەی قورسایی راستەوخۆ دا، پلەی یەکەمی بەدەستهێنا، دوای ئەوەی توانیی ٧٩ کیلۆگرام بەشێوەیەکی راستەوخۆ بەرزبکاتەوە.
 
لە رکابەرییەکانی بەرزکردنەوەی قورسایی ناراستەوخۆش دا پلەی یەکەمی بەدەستهێنا، کاتێک توانیی ٩١ کیلۆگرام بەرزبکاتەوە.


 



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,844,628     ژمارەی میوان 1830

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە