* نەوژین
رۆژنامەی نەوژین خولێکی فێربونی بنەما سەرەتاییەکانی فۆتۆگرافی و ڤیدیۆگرافی بۆ کچانی گەرمیان کردەوە.
بۆ ماوەی (٢) رۆژ و لە رۆژانی (١ و ٢ـی ئابی ٢٠٢٣) رۆژنامەی نەوژین لەچوارچێوەی پرۆژەیەکدا بە پاڵپشتی سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی NED خولێکی فێربونی بنەما سەرەتاییەکانی فۆتۆگرافی و ڤیدیۆگرافی بۆ کچانی گەرمیان بە شێوەی (تیۆری و پراکتیکی) بە سەرپەرشتی راهێنەر: کۆسرەت بورهان، کردەوە.
لە خولەکەدا (٢٨) کچی گەرمیانی بەشدار بون و لە کۆتاییش دا بڕوانامەی بەشداربون بە فێرخوازەکان درا.