کوڕێک کچێکی نەوجەوان لە سلێمانیەوە دەڕفێنێت و لە دهۆک دەستگیر دەکرێت

2023/08/02    534 جار بینراوە

 

* نەوژین

کوڕێک کچێکی نەوجەوان لە سلێمانیەوە دەڕفێنێت و بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی سلێمانیش دەڵێت: لە دهۆک دەستگیرکراوە.

بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزانی سلێمانی، دەڵێت: کوڕێک لە شاری دهۆک دەستگیرکراوە کە لە سلێمانیەوە کچێکی نەوجەوانی تەمەن (١١ ساڵ)ـی بەرەوە دهۆک رفاندبو.

دەشڵێت: کچەکە وتویەتی، تۆمەتبارەکە بەزۆر و هەڕەشە رفاندویەتی، بەشێوەیەک هەڕەشەی لە خۆی، باوکی و براکەیشی کردوە، هەروەک ناچاریشیکردوە هەندێک پارەش لە ماڵەوە ببات بە بیانوی ئەوەی دەیباتە دەرەوەی هەرێم.

ئاشکرایشیکرد: لە ئێستادا کچەکە رادەستی خێزانەکەی کراوەتەوە و تۆمەتبارەکەش دەستگیرکراوە.
 



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,563,080     ژمارەی میوان 1478

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە