لە کەلار کچێک بە خنکان گیانی لەدەستدا

2023/07/24    1436 جار بینراوە

 

* نەوژین

کچێکی تەمەن ۱٥ ساڵ لە کەلار بە خنکان گیانی لەدەستدا، پۆلیسی گەرمیانیش لە بارەی روداوەکەوە زانیاری دەخاتەڕو.

عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، بە نەوژینی راگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمێک گەیەنرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار کە کچێکی ۱٥ ساڵە و خنکابو، بەوتەی کەسوکارەکەی "بە پەت خۆی هەڵواسیوە"، تائێستاش هۆکاری "خۆخنکاندنەکەی" نازانرێت.

وتیشی: لە ئێستادا دۆسیەی لێکۆڵینەوەمان بۆ ئەو روداوە کردوەتەوە، تەرمەکەی لە پزیشکی دادوەرییە، چاوەڕێی راپۆرتی پزیشکی دادوەری و بڕیاری دادگاین.



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,565,592     ژمارەی میوان 2073

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە