* نەوژین
لارا دزهیی له ههفته نمایشی جلوبهرگ له پاریس, چهند دیزاینێكی جلی كوردی نمایش كرد.
شەوی رابردو (٣ـی تەموز) خانمه دیزاینهری كورد: لارا هۆمهر دزهیی, لەمیانەی هەفتەی فاشیۆنی پاریس کولێکشنەکەی، کە تێکەڵەیەکە لە خەیاڵ و جل و بەرگی کوردی، نمایش کرد.
ئهم خانمه له پەڕەی تایبەتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی ئینستگرام، نوسیویەتی: من ههمیشه باوهڕم وابوه فاشن ئامڕازێكی بههێزه بۆ پاراستنی كلتور و بۆنه نهتهوهییهكان.
دەشڵێت: ماوەی مانگێکە بەتەواوی نەخەوتوم، چونکە زۆر سەرقاڵی ئەو دیزاینانە بوم.
لارا، دەبێتە یەکەمین کەس کە لە هەفتە نمایشێکی پاریس جلی کوردی نمایش بکات.
هاوشێوە بەر لە ماوەیەک گۆڤاری ڤۆگ، کە مانگنامەیەکی ئەمریکیە و یەکێکە لە گەورەترین گۆڤار و پێگەی بواری فاشن لە جیهان دا، چەند کارێکی ئەو خانمە هونەرمەند و دیزاینەرەی کوردی بڵاوکردەوە و لەبارەیەوە نوسیبوی: لارا لە کارەکانی دا، گیانێکی داهێنەرانەی ناوازە، لەگەڵ خۆشەوسیتییەکی قوڵ بۆ کەلەپوری نەتەوەکەی کۆدەکاتەوە.
لارا، کچی هونەرمەندی ناسراو: هۆمەر دزەییە، لە نەمسا لەدایکبوە و لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا گەورەبوە و ماوەی پێنج ساڵە گەڕاوەتەوە و لە هەولێر دەژی، دەرچوی بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆی جۆرج مەیسنە.