ئافرەتانی هەولێر بون بە پاڵەوانی جامی فوتساڵی عێراق

2023/06/26    507 جار بینراوە


* نەوژین

ئافرەتانی هەولێر بۆ یەکەمجار بون بە پاڵەوانی جامی فوتساڵی عێراق، ئەوەش دوای بردنەوەیان لە یانەی قوەجەویە. 

ئێوارەی ئەمڕۆ (٢٦ـی حوزەیران)، یاری کۆتایی جامی عێراقی لەنێوان هەریەک لە یانەکانی (ئافرەتانی هەولێر و قوەجەویە) بەڕێوەچو، تێیدا ئافرەتانی هەولێر بە ئەنجامی (٤-٢) یاریەکەیان بردەوە و بون بە پاڵەوان. 

هاوکات کچە یاریزان دێرین مەحمود، یاریزانی یانەی ئافرەتانی هەولێر بە باشترین یاریزانی پاڵەوانیەتیەکە دیاریکرا.

جامی فوتساڵی عێراق بە بەشداری ١٠ یانە لە شاری دهۆک ئەنجامدرا، یانەی ئافرەتانی هەولێر تاکە یانەی کوردی بون تێیدا و بەبێ دۆڕان توانیان ببنە پاڵەوان.



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,377,293     ژمارەی میوان 575

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە