لە سلێمانی تەرمی ژنێک لە ماڵەکەی دا بە هەڵواسراوی دۆزرایەوە

2023/06/01    544 جار بینراوە

 

* نەوژین 

لە سلێمانی تەرمی ژنێک لە ماڵەکەی دا بە هەڵواسراوی دۆزرایەوە، پۆلیسیش دەڵێت: بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان روداوەکە “خۆکوژی بوە“. 

نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە (١ـی حوزەیران)، لە شوقەکانی گوڵی شار لە سلێمانی، تەرمی ژنێک بە هەڵواسراوی لە شوقەکەی خۆی دۆزرایەوە. 

لەوبارەیەوە سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە نەوژینی وت: بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوتوە، روداوەکە خۆکوژی بوە، بەڵام بۆ دڵنیابونەوە چاوەڕێی راپۆرتی پزیشکی داد دەکەین.

رونیشیکردەوە: پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ روداوەکە کراوەتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ کەس دەستگیرنەکراوە.

بەپێی زانیاریەکان ژنەکە تەمەنی لەنێوان (٢٧-٣٠ ساڵ) بوە، هاوسەرگیری کردوە، بەڵام جیابوەتەوە و لەگەڵ دو کوڕی ژیاوە.
 



Newjin.net - 2025
ژمارەی سەردان 2,222,340     ژمارەی میوان 6991

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە