* نەوژین
لە سنوری ئیدارەی راپەڕین کچێک کوڕێکی کوشت، پۆلیسیش دەڵێت، کچەکە وتویەتی کوڕەکە ویستویەتی دەستدرێژیم بکاتە سەر بۆیە کوشتومە.
لە راگەیەندراوێکدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین رایگەیاند: دوای بریندارکردنی لەلایەن کچێکەوە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەمە (٤ـی ئایار) گەنجێک بەناوی (م.م.و) تەمەن ٢٥ ساڵ، لە نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵادزێ گیانی لەدەستدا.
رونیشیکردەوە: دوای لێکۆڵینەوە لە بابەتەکە توانیمان کچەکە به‌ناوی (د. ع. خ)، ١٧ ساڵ دەستگیربکەین.
ئاشکرایشیکرد: لەکاتی ئیفادەدا لەبارەی هۆکاری کوشتنی کوڕەکە، کچەکە وتویەتی، کاتێك له دوكانه‌كه‌مان كه دوكانی شوشهواتە و له‌جیاتی باوكم له دوكان بوم، (م.م.و) هاتە دوكانه‌كه‌مان و ویستی ده‌ستدرێژی بكاته سه‌رم، هەر بۆیە بە مه‌به‌ستی به‌رگریكردن له‌خۆم به‌چه‌قۆ لێم‌دا و بریندارم کرد.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین، ئەوەشی خستەڕو: ته‌رمی کوڕەکە رەوانەی پزیشكی دادی سلێمانی کراوە به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی توێكاری و زانینی هۆكاری راسته‌قینه‌ی مردنه‌كه‌ی، لێكۆڵینه‌وه‌ش له بابەتەکە به‌رده‌وامی دەبێت.