* نەوژین
چاپی عەرەبی گۆڤاری ڤۆگی ئەمریکی دیزاینەکانی خانمە دیزاینەرێکی کورد بۆ جلوبەرگی کوردی نمایش دەکات.
گۆڤاری ڤۆگ، کە مانگنامەیەکی ئەمریکیە و یەکێکە لە گەورەترین گۆڤار و پێگەی بواری فاشن لە جیهاندا، چەند کارێکی خانمە هونەرمەند و دیزاینەری کورد: لارا دزەیی، بڵاوکردوەتەوە و لەبارەیانەوە نوسیویەتی: لارا لە کارەکانیدا، گیانێکی داهێنەرانەی ناوازە، لەگەڵ خۆشەوسیتییەکی قوڵ بۆ کەلەپوری نەتەوەکەی کۆدەکاتەوە.
نوسیویەتیشی: لارا، هەروەها رەنگی جۆراوجۆر و شێوازی ئاڵۆز و نەخشی نەریتی، هاوشێوەی ئاهەنگێکی راستەقینەی نێو کلتوری کوردەواری بەکاردەهێنێت.
لارا، کچی هونەرمەندی ناسراو: هۆمەر دزەییە، لە نەمسا لەدایکبوە و لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا گەورەبوە و ماوەی پێنج ساڵە گەڕاوەتەوە و لە هەولێر دەژی، دەرچوی بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆی جۆرج مەیسنە.