* نەوژین
لە کوردستان لەکۆی (١٠٦٥) رۆژنامە و گۆڤار و ماڵپەڕی ئەلیکترۆنی، ژنان تەنها خاوەن ئیمتیازی ٦٣ـیانن، هاوکات تەنها سەرنوسەری (٧%)ـی دەزگا میدیایەکان.
بە پێی ئامارێکی تایبەتی ئەنجومەنی سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان بۆ نەوژین، لە هەرێمی کوردستان (٢٦٠) رۆژنامە مۆڵەتی کارکردنیان هەیە، لەو ژمارەیە (١٥)ـیان ژنان خاوەن ئیمتیازین و لە (١٧) رۆژنامەشیان ژنان سەرنوسەرن.
هاوکات لەکۆی (٧١٣) گۆڤاری تۆمارکراو، تەنها (٤٢) ژن خاوەن ئیمتیازن، هەروەک (٥٦) ژنیش سەرنوسەری گۆڤارن.
هەر بەپێی ئامارەکانی سەندیکاکە لەکۆی ١٠٥ ماڵپەڕی ئەلیکترۆنی (٦) ژن خاوەن ئیمتیاز و (٤) ژن سەرنوسەرن.
بەو پێیەش ژنان خاوەن ئیمتیازی کەمتر لە (٦%) و سەرنوسەری (٧%)ـی دەزگا میدیایەکان.
ئەوەش لەکاتێکدایە رێژەکە بۆ ساڵی ٢٠٢١ بەشێوەیەک بو لە کۆی (٩٥٤) رۆژنامە و گۆڤار (٦٧) ژن خاوەن ئیمتیاز بون لەگەڵ (٧٣) ژن کە پۆستی سەرنوسەری دەزگاکانیان هەبو.