* نەوژین
کچێکی کوردی دانیشتوی شاری دهۆک دەبێتە فڕۆکەوانی یەکێک لە پێشکەوتوترین فڕۆکەکانی عێراق.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند: سێ فڕۆکەی پێشکەوتوی جۆری B737-8 MAXـیان لەلایەن ئەمریکاوە پێشکەشکراوە، فڕۆکەکە بەشێوەیەکە بە درێژایی کاتی گەشتەکان ئینتەرنێت بۆ سەرنشینەکان دابین دەکات.
رایشیگەیاند: کاپتنی یەکێک لە فڕۆکەکان کچێکی کوردی دانیشتوی شاری دهۆکە بەناوی (رێژین محەمەد).
رێژین، دەبێتە دوەم کاپتنی ژن لە هێڵی ئاسمانی عێراقی لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ـەوە و یەکەم فرۆکەوانە کەبەجۆری فرۆکەی B737_8MAX گەشت بکات لەواشنتۆنەوە بۆ بەغداد.