پەروین چاکار ئەلبومێکی ئۆپێرایی پێشکەش بە هەڵەبجە دەکات

2023/03/17    723 جار بینراوە

 

* نەوژین

پەروین چاکار، خانمە هونەرمەندی باکوری کوردستان، ئەلبومێکی ئۆپێرای تایبەت بە هەڵەبجە بڵاودەکاتەوە.

پەروین چاکار، دوێنێ و لە ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە دا، ئەلبومێکی ئۆپێرای تایبەت بە هەڵەبجەی بڵاوکردەوە، بەرهەمەکە بەناوی 'IN MEMORIAM to the victims of Halabja’ـیە، واتە (لە یادەوەری قوربانییانی هەڵەبجەدا).
 
ئەلبومەکە لە هەشت تراک پێکدێت پەروین چاکار، لە کەناڵی یوتیوبی خۆی بڵاوی کردوەتەوە.
 
لەبارەی بەرهەمەکەوە پەروین دەڵێت: ئامانجم لەو کارە زیاتر ناساندنی کارەساتی کیمیابارانی شارەکەیەوە.

لە یادەوەری قوربانیانی هەڵەبجەدا، سێ لە تێکستەکانی شێرکۆ بێکەس، شاعیری ناسراوی کوردە لەبارەی هەڵەبجە لەخۆدەگرێت، بەناوەکانی (دەربەندی پەپولە، یەکەم دەنگی و دوا دەنگ و سکاڵا). 

پەروین چاکار، لە ساڵی 1981 لە شاری ماردین لە باکوری کوردستان لەدایکبوە، لە 2006 لە ئیتاڵیا خوێندنی ئۆپێرای دەستپێکردوە، ماستەری لە 'کۆنزێرڤاتۆری پێروجیا مۆرلاچی' بەدەستهێناوە.



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,844,393     ژمارەی میوان 1700

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە