رێکخراوی تەندروستیی جیهانی: نەشتەرگەری مناڵبون کاریگەری نەرێنی لەسەر دایک و کۆرپە دروستدەکات

2023/03/05    687 جار بینراوە

 

* نەوژین

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی WHO لەبارەی مەترسی و ئاڵۆزییەکانی نەشتەرگەریی مناڵبون هۆشداری دەداتە خانمانی دوگیان و رایدەگەیەنێت: نەشتەرگەریی مناڵبون کاریگەریی نەرێنی لەسەر تەندروستیی خۆیان و کۆرپەکانیان دروستدەکات.
 
بەگوێرەی کۆمەڵەی دایکانی سەر بە رێکخراوەکە، چاکبونەوە دوای نەشتەرگەریی مناڵبون بەراورد بە لەدایکبونی سروشتی کاتێکی زیاتر دەخایەنێت، هەروەک کۆمەڵەکە رێنوێنی خانمان دەکات، 18 بۆ 24 مانگ دوای نەشتەرگەرییەکە ئەوجا پلان بۆ مناڵی داهاتوتر دابنێن. 
 
گیبێڵ کاترین، پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ژنان و مناڵبون لە رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، رایگەیاند: ماوەی چاکبونەوە دوای نەشتەرگەریی مناڵبون لە ژنێکەوە بۆ ژنێکی دیکە دەگۆڕێت، بەڵام بەگشتی دایکان دوای نەشتەرگەرییەکە جەستەیان مادە خۆراکییەکانی کەمدەبێتەوە، تەنانەت ماسولکەکانی جەستەی وەکو ماسولکەکانی سک بێهێزدەبن و کاتێکی زۆریان پێویستە تاوەکو چاکببنەوە.
 
پسپۆڕەکەی نەخۆشییەکانی ژنان، هەروەها باسی لە مەترسییەکانی نەشتەرگەریی مناڵبون کرد و وتی: ئەگەر دوای نەشتەرگەری کەمتر لە ساڵێک مناڵ ببێت، ئەوا دەشێت ناڕێکیی مناڵدان، ناڕێکی و پچڕانی ناوکەپەتک، مناڵی ناکام، کەمی کێشی کۆرپە و دروستبونی کێشەی هەناسەدانی کۆرپە، روبدەن.
 
د. گیبێڵ، هەروەها رێنوێنی خانمانی دوگیان دەکات به‌: راوێژکردن له‌گه‌ڵ پزیشکی پسپۆڕ، خواردنی خۆراکە تەندروستەکان، پشکنینی کۆرپە لەماوەی دوگیانی، وەرگرتنی ڤیتامین و تەواوکەرە خۆراکییەکان لە ژێر راوێژی پزیشک و باشترکردنی لایەنی دەرونی جێبەجێبکەن.



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,798,602     ژمارەی میوان 1643

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە