*نەوژین
شارا لە پێشانگایەکی شێوەکاریدا لە ھەولێر، نمایشی چەند تابلۆیەکی هونەری دەکات، دەشڵێت: تابلۆکانم باس لە 'گەڕان بەدوای شوناس دا’، دەکەن.
خانمە شێوەکار: شارا رەشید بە نەوژینی راگەیاند: لەمیانی پێشەنگایەکی هونەری دا لە شاری هەولێر نمایشی بەشێک لە کارە هونەریەکانم کە ژمارەیان ٢٥ تابلۆیە بە ناونیشانی 'گەڕان بەدوای شوناسدا’، دەکەم.
وتیشی: تابلۆکان گوزارشت لە دۆخی ئەو مرۆڤانە دەکەن کە لە ژێر فشاری جەستەیی و دەرونیدان و لەدۆخی ونبوندان بە هۆکاری جیاواز.
شارا رەشید، ماوەی ٢٩ ساڵە کاری هونەری دەکات، خاوەنی سێ پێشەنگای تایبەت بە خۆیەتی، لەگەڵ ئەوەدا وەرگێڕانی بۆ ٧ کتێب لە زمانی عەرەبیەوە بۆ کوردی کردوە، خاوەنی دیوانێکی شیعریشە.
پێشانگەکە ئێوارەی رۆژی شەممە (25ـی شوباتی 2023) لە چوارچێوەی چالاکییەکانی پڕۆژەی 'ھێلان' کراوەتەوە و بۆ ماوەی ١٠ رۆژ بەردەوام دەبێت.
پڕۆژەی ھێلان لە ساڵی 2021ـەوە بۆ چالاکی ھونەری و کولتوری و پاڵپشتی ھونەرمەندانی باشوری کوردستان و عێراق دەستیپێکردوە.