* نەوژین
بەبڕیارێک بەڕێوبەری خانوبەرەی میری گەرمیان کە ژنێک بو لە پۆستەکەی لابرا و بەرپرسانی یەکێتیش لە گەرمیان ئامادەنین هیچ رونکردنەوەیەک لەبارەیەوە بدەن.
رۆژی چوارشەممە (١ـی شوباتی ٢٠٢٣) لە راگەیەندراوێکدا ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند: ئاڵۆگوڕ لە پۆستی بەڕێوبەری خانوبەرەی میری کراوە، لەشوێنی هێرۆ فایەق، ئەمیر رەئوف وەک بەڕێوبەر دەستبەکار دەبێت.
ئەم ئاڵوگۆڕە لە کاتێکدا بو بەڕێوەبەری خانوبەرەی میری کەمتر لە دو ساڵ بو لە پۆستەکەی دانرابو.
چۆمان ئەحمەد، لێپرسراوی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئیدارەی گەرمیان، لەبارەی ئاڵوگۆڕکردنی پۆستەکە و لابردنی هێرۆ فایەق، بە نەوژینی وت: ئاڵوگۆڕەکە بابەتێکی ئیداری بوە، خاتو هێرۆ بەوەکالەت لەو پۆستە بو، ئێستاش وەکو جێگری بەڕێوبەری خانوبەرەی میری بەردەوام دەبێت.
وێنه‌یه‌ك له مه‌راسیمی ئاڵوگۆڕی پۆستى به‌ڕێوبه‌رى خانوبه‌ره‌ى میری فۆتۆ: ئیداره‌ى گه‌رمیان
نەوژین بۆ وەرگرتنی رای مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی لەم بارەیەوە، پەیوەندی کرد بە میقداد بەهادین، بەرپرسی مەڵبەندی ١١ـی رێکخستنی یەکێتی لە گەرمیانه‌وه كرد، به‌ڵام وه‌ڵامى په‌یوه‌ندیه‌كانى نه‌دایه‌وه، هاوكات نه‌وژین په‌یوه‌ندیشی كرد به ئاڵا تەها، بەرپرسی بەشی ژنانی مەڵبەندى گه‌رمیانى یه‌كێتى، به‌ڵام ئاماده نه‌بو له‌وباره‌یه‌وه قسه بكات.
لە گەرمیان نزیکەی ٧٥ بەڕێوبەرایەتی حكومى هه‌یه، كه ته‌نها چوار دانه‌یان له‌لایه‌ن ژنانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌بران و سیانیان به‌ركه‌وته‌ى یه‌كێتى بون (به‌ڕێوبه‌رایه‌تى کتێبخانە گشتیه‌كانی گه‌رمیان، بانکی گەرمیان و خانوبەرەی میری)، ئێستا تەنها دو بەڕێوبەری ژن له پشكى یه‌كێتى ماونەتەوە، له‌گه‌ڵ پۆستێكى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان كه به‌ڕێوبه‌رى گشتى كشتوكاڵی گه‌رمیانه.
ئەمە لەکاتێکدا پێش سێ مانگ، ئەکرەم ساڵح، وتەبێژی پێشوی مەڵبەندی ١١ـی رێکخستنی گەرمیانی یەکێتی، بە نەوژینی وتبو: ژنان لەنێو یەکێتی دا بەشداریان زۆرە و ئەوان گرنگی خۆیان سەلماندوە، هەروەک ئێمەش بەردەوام گرنگی بە رێژەی بەشداری ژنان لەنێو حزبەکە دەدەین.
* ئەم راپۆرتە لەچوارچێوەی پرۆژەی پەرەپێدان بە توانای ژنانی رۆژنامەنوس لەبواری سیاسی دا ئامادەکراوە، کە رادیۆی دەنگ بە پاڵپشتی وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا/ باڵیۆزخانەی کەنەدا لە عێراق جێبەجێی دەکات.