* نەوژین
خانمە ئەکتەر چریکە عەبەڕەش، بە رۆڵی سەرکی لە زنجیرە درامای 'باران' بەشدارە، وا بڕیارە دراماکە لە مانگی شوبات دەست بە پەخشکردنی بکرێت.
بۆ یەکەم جار لەنێو درامایەکی کوردیدا ژنێک رۆڵی سەرەکی (پاڵەوان) دەبینێت، ئەو ژنە چریکە عەبەرەشە کە پێشتریش لە فیلمی سینەمایی 09'' رۆڵی سەرەکی هەبو.
لەبارەی وەرگرتنی رۆڵی سەرەکی لە زنجیرە دراماکە چریکە دەڵێت: یەکەم پاڵەوانیی ژنم لە درامادا، شانازی دەکەم بەم هەنگاوەی ژیانم.
زنجیرە درامای باران لە رێککەوتی (١ـی شوبات) لە کەناڵی ئاسمانی کوردسات دەست بە پەخشکردنی دەکرێت.
چریکە عەبەڕەش، ساڵی (١٩٨٧) لە گەڕەکی توی مەلیک لە سلێمانی لە دایک بوە، دەرچوی پەیمانگای هونەرە جوانەکانە و یەکێکە لە خانمە ئەکتەرە دیارەکانی کوردستان، لە ساڵی ٢٠١٠ـهوە دەستی بە کاری نواندنی بەردەم کامێرا کردوە.