چیرۆکی کچێکی رزگاربوی دەستی داعش دەکرێتە فیلمی دیکۆمێنتاری

2023/01/15    472 جار بینراوە

 

* نەوژین

ژیانی کچێکی ئێزیدی رزگاربوی دەستی داعش دەکرێتە فیلمی دیکۆمێنتاری و بەناوی (بەڵێن) بڵاودەکرێتەوە.

فیلمەکە باس لە ژیانی (خۆخێ خەڵەف) کە کچێکی ئێزیدی دانیشتوی قەزای شەنگالە و رزگاربوی دەستی داعشە  دەکات.

هەروەک لە فیلمەکەدا باسلەوە دەکرێت کە خۆخە چۆن بەشێوەیەکی زۆر بەهێز دژی داعش دەوەستێتەوە و دەچێتە نێو چەکدارانی داعش بۆ ئەوەی خوشک و براکانی رزگار بکات.

فیلمەکە بەناوی (بەڵێن) یاخود (سۆز)ـە و بە زمانی کوردیە، هەروەک لەدەرهێنانی زەهاوی سنجاوییە و ماوەی چوار ساڵ و مانگێکە لە کەمپی ئیسیان لە سنوری پارێزگای دهۆک خەریکی کاری وێنەگرتنین.

خۆخێ لە ژیانی خۆی دا ماوەی سێ ساڵ (٢٠١٤ تا ٢٠١٧) لەدەستی چەکدارانی داعش دا بو و باوکی بەدەستی ئەو چەکدارانە کوژراوە و تاوەکو ئێستاش چارەنوسی خوشكێکی نادیارە.

ئەو لەبارەی فیلمەکەوە دەڵێت: ئەم فیلمە بۆیە دروست دەکەین بۆ ئەوەی خەڵک بزانێت چیمان بەسەرهاتوە.



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,335,406     ژمارەی میوان 364

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە