* نه‌وژین،
ئالا عەزیزـ سه‌رگوڵ خه‌لیل
له دیدارێكدا (د.سوارە حەمید)، خوێندکاری بۆرد (دکتۆرا) لەنەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری پێست و نەشتەرگەری پێست، سەبارەت بە نه‌خۆشی (لیر) و هۆكار و جۆر و چاره‌سه‌ره‌كانى، رونكردنه‌وه‌مان پێده‌دات.
* له‌روى پزیشكییه‌وه چۆن پێناسه‌ى نه‌خۆشی (لیر) ده‌كرێت؟
لیر Urticaria بریتییە لە دەرهاتنی ئاوسانێکی کاتیی سور بوەوە لەسەرەوەی پێست، بەڵام (لیر دەرکردنی زەبەلاح) بریتییە لە ئاوسانی کاتی لە ژێرەوەی پێست.
* هۆكاره‌كانى دروستبونى ئه‌م نه‌خۆشیی و حاڵه‌ته چیه؟
چه‌ند هۆكارێك هه‌ن كه واباشتره هه‌ریه‌كه‌یان به‌خاڵ رونبكه‌ینه‌وه:
1. دەرمان: هه‌ندێك جۆری ده‌رمان ده‌بنه هۆی دروستبونى لیر، وه‌كو (پەنسلین) كه هەندێكجار پەنسلینی ناو خواردەمەنی ده‌گرێته‌وه، هه‌روه‌ها (ئه‌سپرین) كه رێژەی 30%ى حاڵەتی لیر دەرکردنی درێژخایەن دوبارە رودەداتەوە بەهۆی ئەسپرینەوە. هه‌روه‌ها (سیفالۆسپۆرینەکان)، وەک: سیفالێکسین، نساید و ... هتد.
2. خۆراک: هەر جۆرە خواردنێک دەکرێت ببێتە هۆی ئەم نەخۆشییە، بەڵام زیاتر هەندێك جۆری خۆراکی وەکو: (شیرینی، گوێز، بەزالیا، پاقڵە، شلیک، گۆشت، کاڵەک، برنج، سێ‌و، لیمۆ، هەرمێ و .. هتد).
3. تێکەڵکراوەکانی ناو خۆراک.
4. هه‌وكردنى سەرەوەی سیستەمی هەناسەدان، یان هه‌وكردنى ئاڵوەکان، ددان کلۆر بون، هه‌وكردنى لۆچەکانی لوت، تورەکەی زراو، پرۆستات، میزەڵدان و گورچیلە. یاخود ڤایرۆسەکان وەکو (جگەر، کرمی ریخۆڵە و کرمی جگەر).
5. باری دەرونی شێواو.
6. شێرپەنجە.
7. هەڵمژراوەکان: وه‌كو هەڵاڵەی گوڵ و گیا، تۆزی ناوماڵ، پەڕ، فۆرماڵدیهاید، تۆزی عه‌لی بابا، بۆنی نیسکی لێنراو، تۆوی پەمو، توکی ئاژەڵ، بۆنی ماکیاژ و .. هتد.
8. ئەلکهول (مەی).
9. نەخۆشی سستی وەک نەخۆشی غودەی سام.
* لیر چەند جۆری هەیە؟ ئایا هەموی کاریگەری لەسەر پێست هەیە؟
چه‌ندین جۆری لیر هه‌ن، كه ئێمه لێره‌دا هه‌ندێكیان ده‌خه‌ینه رو:
1. لیر دەرکردنی کورتخایەن: لە 6 هەفتە کەمتر دەخایەنێ و پەڵەی سور دەردێت و خورانى له‌گه‌ڵ ده‌بێت و خێرا دەبێتە لیری بەرز بوەوەی ئاوساوی پەمەیی کاڵ كه دەورەدراوه بە (فلەیر)، کە بریتییە لە شەپۆلێکی بەرزبوەوەی رەنگی پێستی کە لەهەمو شوێنێکی لەش رو دەدەن.
هەندێجار لیرەکان بە رشانەوە دەست پێ دەکات، دواتر لەگەڵ لیر دەرکردنەکە هەست بە لاوازی، سەر ئێشە، سک ئێشە، سکچون، ئازاری جومگە، گێژبون، بورانەوە و هەندێجار لەوانەیە بچێتە قۆناغی داڕمانی سیستەمی.
2. لیر دەرکردنی درێژخایەن: واتا بۆ پتر لە ٦ هەفتە.
3. لیر دەرکردنی تەنۆچکەیی: بەهۆی پێوەدانی مێرو یان مێشولە یاخود کێچه‌وه بەتایبەت لە لاقەکانی مناڵ رودەدات.
4. لیر دەرکردنی فیزیکی: كه له چه‌ند جۆرێك پێكدێت، وه‌كو: لیر دەرکردنی نەخشەیی كه باوترین جۆرە و 2 بۆ 5%ى خه‌ڵكى توشی ده‌بن.
* کام جۆریان زیاتر کاریگەری لەسەر پێست هەیە؟
هەمویان بە رێژەی جیاواز کاریگەرییان لەسەر پێست هەیە.
* ئایا رێژەی توشبون لە رەگەزێکەوە بۆ رەگەزێكى تر جیاوازی هەیە؟
بەڵێ، رێژەی توشبونی رەگەزی مێ دوجار زیاترە وەک لە رەگەزی نێر لە جۆری درێژخایەنەکەیان، بۆ جۆرەکانی تریش رێژەکە دەگۆڕێت.
* ئایا رەنگی پێست کاریگەری هەیە لە توش بون بەم نەخۆشییە؟
نەخێر، کاریگەری نییە.
* ئه‌ى تەمەن هیچ کاریگەریه‌كى هەیە؟
لیر لەهەمو تەمەنێک دەشێت دەرکەوێت، بەڵام رێژەی زیاتر یان کەمتر لە جۆرێک بۆ جۆرێكی تر دەگۆڕێت و جیاوازە.
* چاره‌سه‌رى ئه‌م حاڵه‌ته چیه‌و چۆن ده‌كرێت خۆمان بپارێزین؟
دور کەوتنەوە لە (گەرما، فشاری دەرونی، کهول، دەرمانی ئەسپرین و نساید، ئەو خواردنەوانەی ئەسپرینیان تێدایە، دەرمانە هۆشبەرەکان، بەتامکەری خۆراک و رەنگی خۆراکی و خواردەمەنی لە قوتونراو).
هه‌روه‌ها كه‌سى نه‌خۆش ده‌بێت لە زۆر بەرکەوتنی خۆر دور بکەوێتەوە و کرێمی دژە خۆر بەکار بهێنێت و جلوبەرگی گونجاو لەبەر بکات.
ئه‌مه سه‌رباری چاره‌سه‌رى پزیشكیی كه پێویسته پزیشك بۆی دیاریی بكات.