* نەوژین
خانمە ئەکتەر چریکە عەبەڕەش، بە رۆڵی سەرکی لە فیلمی سینەمایی 09' 'بەشدارە، وابڕیارە لە ٣ ئازار لە سینەماکانی شارەکانی هەرێم دەست بەپەخشکردنی بکرێت.
لە بارەی بەشداریکردنی لە فیلمی سینەمایی '09' چریکە عەبەڕەش دەڵێت: بەشداریکردنم لە فیلمی '09' بۆ من زۆر گرنگە و رۆڵی سەرەکیم هەیە، پڕۆژەکە لە هەمو رویەکەوە زۆر جیاوازە لەو پڕۆژە هونەرییانەی پێشتر کە لە کوردستاندا کراوە، کاک بەختیار کە دەرهێنەری کارەکەیە داوای لێ کردم بەشداریی تێدا بکەم و منیش زۆر بە خۆشحاڵییەوە وەرم گرت، هیوادارم بە دڵی بینەر بێت.
خانمە هونەرمەند چریکە عەبەڕەش، ساڵی (١٩٨٧) لە گەڕەکی توی مەلیک لە شاری سلێمانی لە دایک بوە، دەرچوی پەیمانگای هونەرە جوانەکانە و یەکێکە لە خانمە ئەکتەرە دیارەکانی کوردستان، لە ساڵی ٢٠١٠ـهوە دەستی بە کاری نواندنی بەردەم کامێرا کردوە.