* نەوژین
خانمە نوسەری کورد هۆزان مەحمود، کتێبی 'چیرۆکی ژنانی کورد'ی بڵاوکردەوە، لە بارەی کتێبەکەیەوە دەڵێت”کتێبەکە بەسەرهاتی 25 ژنی کوردستان و دایاسپۆرای لەخۆ گرتوە“.
کتێبەکە لە ساڵی ٢٠١٩ بە زمانی کوردی بڵاوکراوەتەوە بەناوی 'خودنوسینەوەی ژنان'.
هۆزان مەحمود، لەبارەی ناساندی کتێبەکەیەوە دەڵێت: ئەزمونی ژنەکان لە سیاسەت، خەباتی چەکداری، زیندانیکردن، ئەزمونکردنی تەعریب و لەدەستدانی کوڕ و باوک و ئازیزانیان، تا دەگاتە بەریەککەوتنی ژنان بە دونیای ئەدەب و شیعر و هونەر، لەگەڵ توندوتیژی خێزانی و وەستانەوەیان بەرامبەر بەو نادادییەی روبەڕویان دەبێتەوە، هەمو ئەمانە بابەتی سەرەکی ئەم کتێبەن.
هۆزان مەحمود، خاوەنی بڕوانامەی جێندەرە، دامەزرێنەری (پڕۆژەی کولتورە) و دەستەی نوسەرانی کولتور مەگەزینە، براوەی خەڵاتی (ئێما هەمفری) بەریتانیە بۆ ساڵی (٢٠١٦)، هەروەها خەڵاتی سێکۆلاریزمی (٢٠١٨) لە لەندەن.