* نەوژین
خانمە گۆرانیبێژ هانی موجتەهیدی، بۆیەکەم جار وەک ئەکتەر لە فیلمێکی سینەماییی رۆڵ دەبینێت و فیلمەکەش لە فستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی" بەرلین" نمایش دەکرێت.
هانی، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕیی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام رایگەیاند: ”بۆیەکەم جارە وەک ئەکتەر لە فیلمێکی سینەمایی رۆڵ دەبینم کە ئەمە بۆمن زۆر تایبەتە وفیلمەکەش لە حەفتاو یەکەمین فستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی بەرلین، لە ئەڵمانیا نمایش دەکرێت“.
فیلمەکە ناوی(بێ نیشتیمان)ە، لە دەرهێنانی تورەج ئەسڵانیە، بە هاوبەشی هەرێمی کوردستان و عێراق وڵاتی سوریا، بەرهەم هێندراوە، ئەو ئەکتەرانەشی رۆڵی تێدا دەبینن لە نەتەوەی ( کورد، عەرەب، فارس، تورک)ن.
ھانی لە شاری سنە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لەدایک بوە، لە ساڵی (٢٠٠٠) ەوە دەستی بە گۆرانی وتنکردوە، ساڵی (٢٠٠٤) چۆتە وڵاتی ئەڵمانیا و لەوێ نیشتەجێ بوە، خاوەنی دو ئەلبومە بەناوەکانی (سەندرێلا ٢٠١٩، دایک ٢٠١٠).