* نەوژین
سابات و ساوێن حهمید، دو خوشکە گۆرانیبێژەکەی رانیە، بهم زوانه نوێترین بەرهەمیان بهشێوهی دوێت بڵاو دهكهنهوه و دەڵێت: زۆردڵخۆشین چونکە یەکەم کارمانە بە ژەنینی خۆمان بێت.
سابات و ساوێن، لە هەژماری تایبەتی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام رایانگەیاند: ”رۆژی ١٤/٢/٢٠١٢ كلیپی (نەسیمەكەی ساردی پایز)ی بڵاو دەكەینەوە“.
کاری وێنەگرتنی کلیپەکە لە وڵاتی کەنەدا گیراوە، خانمە هونەرمەند سابات حەمید، بەدەر لەکاری ژەنین و وتنەی گۆرانیەکە کاری مۆنتاژی بۆ کردوە.
خانمە گۆرانیبێژ سابات حەمید، وێنە: هەژماری هونەرمەند لە پێگەی ئینستاگرام
دەشڵێن: ”ئەو كارە بۆ ئێمە زۆر جێگای دڵ خۆشییە، چونكە یەكەم كارمانە كە بە ئامادەكردن و ژەنینی خۆمان بێت“.
سابات و ساوێن دو خوشكی میوزیكژهن و گۆرانیبێژن، ئهندامی گروپی كچانی ڕانیهن، بەڵام لە ئێستادا لە دەروەی وڵات دەژین، خاوهنی ژمارهیهك گۆرانیی دوێتن.
خانمە گۆرانیبێژ ساوێن حەمید، وێنە: هەژماری هونەرمەند لە پێگەی ئینستاگرام