* نەوژین
خانمێکی فیلمساز و سیناریۆ نوسی کورد لە وڵاتی هۆڵندا، کامێرای زیوی بۆ فیلم بەدەستهێنا بردەوە.
بێری شڵماشی، بۆ فیلمی دیجیتاڵی(گەورە دێ) کە لە سەر بەشێک لە مێژوی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان، بەرھەم ھێنراوە، لە وڵاتی ھۆڵندا خەڵاتی کامێرای زیوی ھۆڵندی بردەوە. خەڵاتەکە خەڵاتی نەقدی 5 هەزار دۆلار لەخۆ دەگرێت.
شەڵماشی لە تویتەکەیدا لەبارەی بدەست هێنانی خەڵاتەکەوە وتی: ”سوپاس بۆ هەمو ئەوانەی کە یارمەتییان داوین بۆ متمانە و باوەڕ“
بێری شڵماشی، هەرچەندە لە فەرەنسا لەدایکبوە و لە هۆڵەندا گەورە بوە، بەڵام خانەوادەی شەڵماشی میراتی ئێرانی و کوردی هەیە، ئه کادیمی فیلمی هۆڵه ندا ی له ئه مستردام وه ک نوسه ر و ده رهێنهر خوێندوە هەروەها ماستەری تەواو کردوە لە دەرهێنان هونەری ئۆترخت.