* نەوژین، مەریەم خالد
لە ئێستادا پارلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی پارێزگاکان و زۆرێک لە حزبەکان پشت بە سیسته‌مى کۆتا دەبەستن بۆ جێبەجێ کردنی یەکسانی جێندەری، بەڵام لە دەسەڵاتی جێبەجێکردن دا پشت بەم سیستمە نابەسترێت، زۆرکات ئەمە وایکردوە ژنان لە پۆستە باڵاکان دا بە کەمی هەبن یاخود هەر بونیان نەبێت.
كۆتا، سیسته‌مێكی كارپێكراوه له به‌شێك له وڵاتان، به‌مه‌به‌ستى پێدانى دادپه‌روه‌ریی به ره‌گه‌ز یان پێكهاته و به‌شێكى كۆمه‌ڵگا، له هه‌رێمى كوردستان دا ئه‌م كۆتایه له ناوه‌نده هه‌ڵبژێراوه‌كانى وه‌كو پارله‌مان و ئه‌نجومه‌نى پارێزگا بونى هه‌یه، چ له ئاستى نه‌ته‌وه‌یی و پێكهاته‌یی وه‌كو كۆتای مه‌سیحی و توركمان، چ له ئاستى ره‌گه‌زیش بۆ ژنان.
قه‌تیسبونى ئه‌م كۆتایه له‌ناو ده‌سه‌ڵاتى یاسادانان و شۆڕنه‌بونه‌وه‌ى بۆ ده‌سه‌ڵاته‌كانى دیكه، به‌لای ژنانى سیاسه‌توانه‌وه مایه‌ى نیگه‌رانییه.
گوڵستان سه‌عید، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پارلەمانی کوردستان، له‌وباره‌وه بۆ نەوژن وتی: نه‌بونی سیستمی كۆتا له ده‌سه‌ڵاتی جێبەجێکردن کاریگەری خراپی کردوەتە سەر رێژه‌ی به‌ژداریكردنی ژنان له پۆسته باڵاكانی حكومه‌تدا، چونکە بەگشتی لێرە بۆ وەرگرتنی پۆستەکان ئه‌وه‌نده‌ی پشتگیریی پیاوان ده‌كرێت پشتگیریی له ژنان ناكرێت، بەڵام ئه‌گەر رێژەیەکی کۆتا هەبێت ئەم کێشانە چارەسەر دەبن.
ئه‌گه‌رچی هۆكارێكى رون نییه بۆ ئه‌م پیاده نه‌كردنه‌ى كۆتا له ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكردن دا، به‌ڵام به رای پسپۆڕێکی سیاسی، پیاده‌نه‌كردنى بێپاساوه.
ئاریان ره‌ئوف، پسپۆڕی بواری سیاسه‌ت و مامۆستا له زانكۆی گه‌رمیان، بۆ نەوژین وتی: گرنگه له ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردندا كۆتای ژنان هه‌بێت، چونكه رۆڵی ژنان زیاتر ده‌رده‌خات، له ئێستادا ژنان له‌سه‌رجه‌م پسپۆڕییه‌كاندا به‌شدارن، بۆیه هیچ بیانویه‌ك نیه تا سیستمی كۆتا له ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردندا بونی نه‌بێت.
ئەو وتیشی: گرنگە رێژەی کۆتا لە هه‌مو بواره‌كانی تری سیاسی پشتی پێ ببه‌سترێت به‌تایبه‌ت له نێو پارته سیاسیه‌كاندا، چونکە كاریگه‌ریی ده‌بێت له‌سه‌ر به‌شداریكردنی سیاسی گشتی، نه‌بونی كۆتا له نێو حزبه سیاسیه‌كان وایكردوه هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ڵبژاردنێكی نێرینه بێت.
به بۆچونى پسپۆڕێكى یاسایی، ئه‌م دۆخه وایكردوه كه رێژه‌ى به‌شداریی ژنان پاشه‌كشه به‌خۆیه‌وه ببینێت.
سامان شكور، پسپۆڕی بواری یاسایی، رونیکردەوە: لە ساڵی 2005 ئەوکات دو ئیدارەیی بو، لەکۆی ١٩ وەزارەتی پارێزگای سلێمانی تەنها یەک وەزیری ژن هەبو، لە پارێزگای هەولێریش لەکۆی ٢٥ وەزارەت تەنها یەک وەزیری ژن هەبو، دواتر لە ساڵی ٢٠٠٦ و دوای یەکگرتنی ئیدارەکانی سلێمانی و هەولێر ٤٢ وەزارەت دروست بون، لەم ژمارەیە تەنها سێ وەزیری ژن بون کە رێژەی ٧%ـی کۆی گشتی وەزارەتەکان بو، پاشان لە ساڵی ٢٠٠٩ ژمارەی وەزارەتەکان کەم بونەوە بۆ ١٩ وەزارەت دوبارە تەنها یەک ژن پۆستی وەزیری وەرگرتەوە، واتا رێژەکە کەم بوەوە بۆ ٥%ـی کۆی وەزارەتەکان، دواتریش کە ژمارەی وەزارەتەکانی حکومەت زیادکران بۆ ٢٣ وەزارەت دوبارە تەنها یەکیان بە ژن سپێردرا واتا رێژەکە دابەزی بۆ ٤%، ئەمەش ئەوە دەردەخات كه ژماره‌كان له به‌رزبونه‌وه و نزمبونه‌وه‌دان به هۆی نه‌بونی یاسایه‌كی تایبه‌ت بە سیستمی كۆتا.
لە ئێستادا پارلەمانی کوردستان رێژەی (٣٠%)ـی کورسیەکانی دیاریکردوە بۆ ژنان، بەڵام وەک گوڵستان سەعید ئاماژەی پێ‌کرد، دەکرێت بۆ زیادکردنی رێژەی ژنان لەنێو پۆستە باڵاکان پشت بەرێگەیەکی دیکەش ببەسترێت جگە لە رێژەی کۆتا، چونکە رێژەکە یارمەتیدەر نیە بۆ هێنانە پێشەوەی ژنانی بەتوانا.
ئەو وتی: بژاردەی رێژەی کۆتا مەرج نیە بژاردەیەکی راستەقینە بێت، چونکە رێژەی کۆتا لە پارلەمانی کوردستان تەنها سودی زیادکردنی ژمارەی ژنی هەبوە و نەیتوانیوە به‌و شێوازه‌ی كه هه‌یه رۆڵی هه‌بێت له هێنانی ژنی به توانا و لێهاتو و سه‌ربه‌خۆ بۆ نێو پارلەمان.
ئاماژەی بەوەشکرد: بۆ هێنانەپێشەوەی ژنی بەتوانا و لێهاتو، بەڕای من پێویسته ناوه‌نده ئه‌كادیمیه‌كان توێژینه‌وه‌ی زانستی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی رێگایەکی سەرکەوتوتر بدۆزنەوە، بەشێوەیەک بێت ژنان بەشداری کارای سیاسەت بن نەك تەنها رواڵەت.
* ئەم راپۆرتە لەچوارچێوەی پرۆژەی پەرەپێدان بە توانای ژنانی رۆژنامەنوس لەبواری سیاسی دا ئامادەکراوە، کە رادیۆی دەنگ بە پاڵپشتی وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا/ باڵیۆزخانەی کەنەدا لە عێراق جێبەجێی دەکات.