* نه‌وژین
له‌مساڵدا حاڵه‌ته‌كانى كوشتنى ژنان له گه‌رمیان وه‌ك ساڵی پاره، سكاڵاكردن له‌باره‌ى توندوتیژییه‌وه له‌لایه‌ن ژنان كه‌میكردوه، به‌ڵام حاڵه‌ته‌كانى خۆكوشتنى ژنان و ده‌ستدرێژی سێكسی زیادی كردوه.
نەقیب ئەیوب حسێن، وتەبێژی بەرێو بەرایەتی بەرەنگار بونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان لەگەرمیان، له میانه‌ى به‌رنامه‌یه‌كى تایبه‌ت به هه‌ڵمه‌تى هه‌فته‌ى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى توندوتیژى دژى ژنان له رادیۆى ده‌نگ، باسى له‌وه‌كرد: "به‌پێى ئه‌و ئامار‌و داتایه‌ى كه له‌به‌رده‌ستدان له ماوه‌ى 11 مانگى ئه‌مساڵدا ته‌نها 1 حاڵه‌تى كوشتن له سنورى گه‌رمیان تۆماركراوه".
وتیشى: ئه‌مه‌ش به‌راورد به پار ساڵ حاڵه‌ته‌كه وه‌كخۆى ماوه‌ته‌وه.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: بەپێی ئامارەکان و بەپێچەوانەی پار ساڵ سکاڵاکردن کەمی کردوە، به‌ڵام لەبەرامبەردا حاڵەته‌كانى خۆکوشتنی ژنان و سوتان و ده‌ستدرێژى سێكسى زیادى كردوه.