ژنێک لە باڵەخانەیەکی هەولێر کەوتەخوارەوە و پۆلیس دەڵێت خۆی کوشتوە

2022/11/24    381 جار بینراوە

 

* نەوژین

پۆلیسی هەولێر گیان لەدەستدانی ژنێک لە شارەکە بە کەوتنەخوارەوەی لە باڵەخانەیەک رادەگەیەنێت و دەڵێت: خۆکوژی بوە.

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر، رائید: هۆگر عەزیز، بە نەوژینی وت: دوای خۆرئاوابونی ئەمڕۆ لە گوندی لوبنانی لەهەولێر، ژنێک لە شوقەکەی دا خۆی هەڵداوەتە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە.

جەختی لەوەشکردەوە "حاڵەتەکە خۆکوژی بوە"، بەڵام ئامادە نەبو زانیاری دیکە بخاتەڕو.

بەوتەی سەرچاوەیەکی فەرمی، ژنەکە بەرەگەز عەرەبە و خەڵکی سوریایە و پۆلیس پاش ئەوەی دەستیکردوە بەلێکۆڵینەوە، بەڵگەی پێویستیان دەست کەوتوە کەحاڵەتەکە خۆکوژی بوە.

ئەمە دوەم حاڵەتی گیان لەدەستدانی ژنانە لە گوندی لوبنانی لەمساڵدا، پاش ئەوەی رۆژی (٥ـی ئەیلول) کچێکی تەمەن ١٧ ساڵ بەناوی "مەروە قەیسی" بەرەگەز عەرەب کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دا چالاک بوە، لەو شوقەیەی کە لەگەڵ خوشکێکیدا تیایدا ژیاوە، خۆی هەڵداوەتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,358,309     ژمارەی میوان 495

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە