* نەوژین
کورتە فیلمێکی خانمە دەرهێنەری کورد 'شیرین جیهانی' بە یەکێک لە پێنج باشترین کورتە فیلمەکانی فیستیڤاڵی کان دەستنیشاندەکرێت.
کورتە فیلمی (پەپولەی رەش) لە دەرهێنانی خانمە هونەرمەند و دەرهێنەر 'شیرین جیهانی' بە یەکێک لە باشترین پێنج کورتە فیلمی فیستیڤاڵی کان دەسنیشانکرا و رێزلێنانی تایبەتی فێستیڤاڵەکە پێشکەشی دەرهێنەرەکەی کرا.
ماوەی فیلمەکە 15 خولەکە و بە زمانی ئینگلیزییە و لەلایەن تیمێکی کەنەدی بەرهەمهاتوە، هەروەک ناوەڕۆکی فیلمەکە باس لە دیاردەی رەگەزپەرەستی و پۆڵێنکردنی مرۆڤەکان دەکات بەپێی رەنگ و روخسار و..هتد.
شیرین جیهانیی، لەدایکبوی شاری مەهاباد لە رۆژهەڵاتی کوردستان، یەکەم فیلمی سینەمایی خۆی لە ساڵی 2006 بەرهەمهێناوە و فیلمەکەی لە فیستیڤاڵی کاتانزارۆی باشوری ئیتاڵیا خەڵاتی یەکەمی بەدەستهێنا، هەروەها خاوەنی دەیان بەڵگە فیلم و چەند کورتە فیلمێکی دیکەیە، هەروەک سێیەم کوردە لەدوای یەڵماز گۆنای و بەهمەن قوبادی لە مێژودا خەڵاتی لە فیستیڤاڵی کان بەدەستهێنابێت.
فیستیڤاڵی کورتە فیلمی کان بەشێکی جیاکراوەی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی کانە و ساڵانە بەجیا خەڵاتەکانی دابەشدەکرێت، هەروەک بۆ ئەمساڵ لە ٢٦ وڵاتی جیاوازەوە کورتەفیلم بۆ فیسیتیڤاڵەکە نێردراوبون.