کچێک لەلایەن باوکییەوە کوژرا

2022/10/24    506 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
لە قەزای خانەقین کچێکی تەمەن ١٧ ساڵ کە فێرخوازە، لەلایەن باوکییەوە کوژراو و باوکیشی خۆی رادەستی پۆلیس کردوە.
 
سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاگادار بە نەوژینی وت: ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی بانمیل لە قەزای خانەقین، باوکێک کچەکەی بە تفەنگ کوشتوە و دواتر خۆی رادەستی پۆلیس کردوە.
 
وتیشی؛ کچەکە تەمەنی ١٧ ساڵە و فێرخوازی پەیمانگای هونەرەجوانەکانە، باوکیشی پێشمەرگەیە.
 
بەوتەی سەرچاوەکە، دو گێڕانەوە هەیە لەسەر روداوەکە، یەکەمیان ئەوەیە بەهۆی کێشەی خێزانییەوە کچەکەی کوشتبێت، دوەمیشیان ئەوەیە کە لە کاتی پاککردنەوەی چەک دا فیشەک لە دەستی باوکەکە دەرچوە و بەر کچەکە کەوتوە و گیانی لەدەستداوە.
 
لە ئێستاشدا باوکەکە بە فەرمانی دادوەر راگیراوە.


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,306,674     ژمارەی میوان 30

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە