* نەوژین، فرمێسک مەحمود
رۆژانە لە نەخۆشخانەی شەهید خالید گه‌رمیانى لە قەزای کفری سەر بە ئیدارەی گەرمیان، چەندین کچی خۆبەخش هاوشانی کارمەندانی نەخۆشخانەکە خزمەت بە کەرتی تەندروستی دەکەن، وەک خۆیان دەڵێن: ده‌یانه‌وێت ئه‌و زانسته‌ى هه‌یانه له خزمه‌تى دانیشتوانى شاره‌كه‌یاندا به‌كاری بهێنن.
خۆبه‌خشان، ئه‌و كه‌سانه‌ن كه له‌ناوه‌نده حكومییه‌كان دا به‌بێ بونى گرێبه‌ست و موچه‌ى بڕاوه و دیارییكراو، ده‌وام ده‌كه‌ن. به‌شێكى به‌رچاو له خۆبه‌خشانى ناوه‌نده ته‌ندروستییه حكومییه‌كان له ره‌گه‌زی مێن، له نێویشیان دا له قه‌زاى كفری.
مژده یوسف، ٢٣ ساڵ، ماوەی سێ ساڵە لە نەخۆشخانەی شەهید خالید گه‌رمیانى لە کفری کاری خۆبەخشی دەکات، دەربارەی ئامانجی لەکاری خۆبەخشی بۆ نەوژین وتی: دەمەوێت ئەو زانستەی لە زانکۆ فێری بوم بیرم نەچێتەوە و بۆ خزمه‌تى خه‌ڵكه‌كه به‌كاری بێنم.
كچان ده‌ڵێن ده‌یانه‌وێت له‌رێگه‌ى خۆبه‌خشیه‌وه ئه‌زمون و زانیاری‌یان زیاتر بكه‌ن
ژمارەی خۆبەخشەکانی نەخۆشخانەی شەهید خالید گه رمیانى بریتین لە ٢٤ خۆبەخش لەبەشەکانی (نەشتەرگەرى، تاقیگە، تیشک و فریاکەوتن) کاردەکەن. به‌شێك له‌وانه، چاویان له‌وه‌یه له رێگه‌ى خۆبه‌خشیه‌وه ده‌رفه‌تى كاری دیكه‌یان ده‌ست بكه‌وێت.
"ئامانجم ئه‌وه‌یه له رێگه‌ى كارى خۆبه‌خشییه‌وه ببمه خاوه‌ن ئه‌زمون و ده‌رفه‌تى دامه‌زراندن و كارم ده‌ستبكه‌وێت". ئەمە قسەی ئاڵا ئەحمەد، ٢٦ ساڵ، خۆبەخشێکی دیکەی نەخۆشخانەکەیە. دەشڵێت: من چەندین ساڵ خوێندم تاکو بتوانم بەهۆی خوێندنەکەمەوە کار بکەم و پێویستم بە یارمەتی و دەستی کەس نەبێت.
ئه‌گه‌رچی ژماره‌ى كارمه‌نده خۆبه‌خشه‌كانى نه‌خۆشخانه‌كه دیارییكراوه، به‌ڵام به‌رپرسانى نه‌خۆشخانه‌كه رۆڵیان به گرنگ ده‌زانن.
سامان سەرتیپ، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی شەهید خالید گەرمیانى، بۆ نه‌وژین وتى: هەبونی ئەم کچە خۆبەخشانە بۆ نەخۆشخانەکە زۆر گرنگە، ئێمە سودێکی زۆر لە کچە خۆبەخشەکان دەبینین و رۆڵێکی زۆریان هەیە و ئاسانکاریی بۆ ئێمە دەکەن.
به‌ڕێوبه‌رى نه‌خۆشخانه‌ى گشتى كفری ده‌ڵێت: خۆبه‌خشان رۆڵێكى گرنگیان هه‌یه له نه‌خۆشخانه‌كه‌یان دا
خۆبەخشەکان جگە لەوەی هیچ پارەیەک لەبەرامبەر ماندوبونەکانیان وەرناگرن، دەبێت خۆیان خەرجی هاتوچۆشیان دابینبکەن ئەمەش زیاتر بێزاری کردون.
مژده یوسف، نیگەرانی خۆی لەمبارەیەوە دەربڕی و وتی: بێگومان بۆ ئێمە بارگرانیە کە دەبێت خۆمان خەرجی بکەین و دواتریش هیچ پارەیەک وەرنەگرین، بەڵام ئامانجی من وەرگرتنی زانیاریە بۆیە بەردەوامم.
به‌ڕێوبه‌رى نه‌خۆشخانه‌كه‌ش پشتگیریی دامه‌زراندنى ئه‌و خۆبه‌خشانه ده‌كات بۆ بره‌ودانى زیاتر به نه‌خۆشخانه‌كه‌یان.
"زۆر گرنگە کچانی گەنج بۆ نەخۆشخانەکە دابمەزرێندرێن، چونکە بەردەوام بەشی تازە بۆ نەخۆشخانەکە دەکرێتەوە و هەبونی ئەوان یارمەتیدەر دەبێت، ئه‌گه‌رچی دامەزراندنیان لە دەسەڵاتی ئێمەدا نیە". سامان سه‌رتیپ، وای وت.